پوختەی جێبەجێکار:
دەستپاکی پرۆسەکانی هەڵبژاردن و لێهاتوویی دەستەکانی سەرپەرشتیار، پایەی سەرەکی سەقامگیری سیستەمی دیموکراتی و گەڕاندنەوەی متمانەی دەنگدەرانن. ئەم توێژینەوەیە هەڵسەنگاندن بۆ بنەمای دامەزراوەیی و یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات، و چارەسەری ستراتیجی بۆ زامنی سەربەخۆیی ئیدارەی هەڵبژاردن و پەرەپێدانی ئامرازەکانی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەخاتەڕوو.
شیکاری ستراتیجی:
قەیرانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و دابەزینی ڕێژەی دەنگدان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە ئاستی متمانە بە شەفافیەت و بێلایەنی دامەزراوەیی. چاکسازی لە سیستەمی هەڵبژاردن پێویستی بە بێلایەنی ئامرازەکانی جێبەجێکردن، نوێکردنەوەی ژێرخانی تەکنەلۆجی بۆ چاودێریکردن، و چارەسەرکردنی کەلەێنە یاساییەکانی تایبەت بە سامانی سیاسی و بانگەشەکانی هەڵبژاردن هەیە بۆ دەستەبەرکردنی دەرفەتی یەکسان.
کارتێکردن و مەترسییەکان:
ئـ- بەردەوامبوونی دابەزینی ڕێژەی بەشداری جەماوەری ڕەوایەتی سیاسی دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان لاواز دەکات.
ب-گومانکردنی بەردەوام لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان جەمسەربەندی قووڵتر دەکاتەوە و ڕێگە بۆ قەیرانی سیاسی خۆش دەکات.
پ-لاوازی چاودێری لەسەر دابینکردنی دارایی بانگەشەکان باڵادەستی پارەی سیاسی دەچەسپێنێت.
ڕاسپاردەکان:
١. بەهێزکردنی سەربەخۆیی پیشەیی و یاسایی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان دوور لە بەشێنەیی سیاسی.
٢. پەرەپێدانی ئامرازەکانی چاودێری دیجیتاڵی و پەیڕەوکردنی بەرزترین پێوەرەکانی شەفافیەت لە پرۆسەکانی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا.
٣. پەسەندکردنی یاسای توند بۆ ڕێکخستنی سەقفی خەرجییەکانی هەڵبژاردن و زامنی دادپەروەری ڕاگەیاندن.
